هەڵسەنگاندن

پارتی ٢٠١٤ لە شەنگال ھەڵھات و ئێستاش دەیەوێت بە ناوی رێکەوتنی بەغداد گەلی شەنگال بێ ئیرادە بکات

سلێمانی لە ٩ ئەم مانگەدا و لە «ساڵوەگەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەر ئاپۆ حکومەتی عێراق و پارتی لەسەر بەرێوەبردنی شەنگال رێکەوتنێکیانمۆر کرد ، لەبەرامبەر ئەم رێکەوتنەدا گەلی شەنگال نارەزایی بونی خۆیان دەربری و رۆژانەش لە کوردستان و جیھانیشدا بەردەوام دەنگینارەزایی بەرامبەر ئەم رێکەوتنە زیاد دەکات ، بەرێوبەری خۆسەری شەنگالیش ئەم رێکەوتنە قبوڵ نیە و وەکو ھێرشێک بۆ سەر شەنگالشرۆڤە دەکات ھەر لەسەرەتاشەوە گەلی ئێزدی پێش ھەموویان ئەتنیکی عەرەب و تورکمان و سونەکانیش لە دژی ئەم رێکەوتنە وەستاونەتەوە سەبارەت بەم رێکەوتنەش ئەندامی دەستەی دیبلۆماسی تەڤگەری ئازادی حوسێن کەرکوکی بۆ ئاژانسەکەمان بەم جۆرە باسی رێکەوتنەکەیکرد ؛ رێکەوتنەکەی بەغداد و ھەولێر لەسەر بار و دۆخی شەنگال پیلانێکی تازەیە، لە دوای ٣ ئابی ٢٠١٤ وە گەلی شەنگال دەتوانێ خۆی خۆیبەرێوە ببات، خۆی بپارێزێت ئەمەش ئەزمونێکی نوێیە بۆ گەلی شەنگال ، لەبەر ئەمەش بەشێکی ھێزە ناوخۆکان نیگەرانن ھەمیش دەوڵەتیتورکیا بەردەوام ئەو ناوچەیە بۆمبباران دەکات و لە رێگەی پارتی و حکومەتی عێراقەوە بەردەوام فشار دروست دەکات، پارتی و حکومەتیعێراق بە جۆرێک رێکەوتنەکەیان راگەیاند کە دەیانەوێت دۆخی شەنگال ئاسایی بکەنەوە و گەلی شەنگال بگەرێنەوە و پێکەوە پاراستنی بکەن ،ئەمانە ھەمووی دوورە لە راستیەوە ئێستا گەلی شەنگال خاوەنی ئیرادەی خۆیەتی و بەرێوبەری شەنگالیش ھەیە ھەر رێکەوتنێ ئیرادەی گەلیشەنگال بە بنەما نەگرێت بە ھیچ جۆرێک ئەنجام ناگرێت ئەم رێکەوتنە پیلانێکە لە دژی گەلی شەنگال و پارتی لە بە ناویحکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەم رێکەوتنەی ئەنجام داوە ، لە کاتێکداجێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان گوران و یەکێتین و پێویستە یەکێتی و گۆرانیش بۆ رای گشتی روون بکەنەوە لەم رێکەوتنە بەژدارن یانا ؟ چونکە ئەم رێکەوتنە لە سەر باشوری کوردستان و گەلی شەنگالیش مەترسیەکی گەورەیە لە کۆتایدا وتی ھیوادام خەلکی باشوری کوردستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم رێکەوتنە قبوڵ نەکەن وپەرلەمانتارانی بەغداد کە نوێنەری خەلکن لەبەرامبەر ئەم رێکەوتنە بە بێ دەنگی نەمێنەوە خاوەن ھەلوێست بن و وە ھیچ کەسیش بە بێدەنگی نەمێنێتەوە و دژی ئەم ھێرشەی سەر شەنگال ھەلوێست نیشان بدەن ، لەبەر ئەوەی پارتی لە ٢٠١٤ دا لە شەنگال رایکرد و ئێستادەیەوێت بەمجۆرە بگەرێتەوە قانیع  

Read more

Welcome Back!

Login to your account below

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Add New Playlist